چین له‌باره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى له‌عێراق ده‌دوێت وقه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى ساڵانه‌یش ئاشكرا ده‌كات

سیاسی
  • 5-05-2021, 13:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    چین،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق به‌منزیكانه‌ كاراده‌كرێته‌وه‌،وئاماژه‌یشیدا به‌وه‌دا قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى ساڵانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌یشتۆته‌ 30ملیار دۆلار.
    شو تشون ڕاوێژكارى بازرگانى چین له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ جیان فانجنینج جێگرى باڵیۆزى چین له‌ڕێگاى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌ه‌وه‌ له‌باره‌ى ناسندنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌شه‌پێدانى چینى وپێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورى وبازرگانییه‌كانى نێوان عێراق وچین و له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكى په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى ساڵانه‌یی 30ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه‌ ساڵانه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"له‌ساڵى 2019 قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕكردن گه‌یشتۆته‌33ملیار و300ملیۆن دۆلار،به‌ڵام له‌ساڵى ڕابردوو دابه‌زى بۆ 30ملیار و200ملیۆن دۆلار،به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا".
    وتیشى"چین هێشتا گه‌وره‌ترین هاورده‌كارى نه‌وتى خاوى عێراقییه‌ سه‌ربارى دابه‌زینى داهاته‌كان به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا".
    له‌باره‌ى واده‌ى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى واژۆكراوى نێوان عێراق وچین ڕوونیكرده‌وه‌"ده‌زگاى سانشۆى چینى كارده‌كات بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق وبانكى ناوه‌ندى له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كه‌یسه‌ ته‌كنیكییه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕێككه‌وتننامه‌ى چین وعێراق له‌نزیكترین كاتدا كاراده‌كرێته‌وه‌ وخواستێكى جددى له‌م باره‌یه‌وه‌".