دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى موسه‌ننا فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبه‌دواداچوون بۆ كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م له‌ڕووداوى هه‌ڵاتنى زیندانییه‌كان ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 5-05-2021, 11:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،فه‌رمانى ده‌ستگیركردن به‌دواداچوون بۆ كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م له‌ڕووداى هه‌ڵاتنى زیندانییه‌كان ده‌ركراوه‌،ئاماژه‌یشیدا 19 زیندانیكراو وسزادراو له‌كۆى هه‌ڵاتووه‌كانى ده‌ستگیركراون.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى موسه‌ننا فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبه‌دواداچوونى دژى كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م له‌ڕووداوى هه‌ڵاتنى ژماره‌یه‌ك له‌به‌ندكراو وسزادراوه‌كان له‌به‌شى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌بنكه‌ى پۆلیسى هیلال ده‌ركرد به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 271 له‌یاسای سزادان".
    وتیشى"19زیندانیكراو وسزادراو له‌كۆى هه‌ڵاتووه‌كانى ده‌ستگیركراون".
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند هه‌ڵاتنى زیندانیانى موسه‌ننا به‌هۆى لاوازى لایه‌نى ئه‌منى پاسه‌وانه‌كانه‌وه‌ بووه‌".