ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌دوورگه‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 5-05-2021, 12:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌دوورگه‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیپێكردووه‌.
    ده‌سته‌ى حه‌شد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان وپشكنینى به‌رپاكردووه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌كانى تیرۆر له‌دوورگه‌ى سه‌ڵاحه‌دین تاوه‌كو ڕێگاى سینیه‌-حه‌دیسه‌".
    وتیشى"له‌میان پرۆسه‌كه‌ ناوچه‌كانى ئه‌لبو مه‌نفى وئه‌لبو هه‌رات وگوندى سه‌مومه‌ وهێڵى شه‌منده‌فه‌ر تاوه‌كو ڕێگاى سینیه‌_حه‌دیسه‌ پشكنین كراوه‌".