به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ ئه‌فسه‌رێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌كردووه،به‌هۆى كه‌یسى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان له‌گرێبه‌ستى كرێنى به‌ربه‌ستى كۆنكرێتییه‌كان.
فه‌رمانگه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى نهینهواى تایبه‌ت بهدۆسییهكانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى بانگهێشتكردنى بۆ ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى عه‌مید له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاكه درهكردووه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى 340 یاساى سزادان".
فه‌رمانگه‌كه ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانى بانگهێشتكردنهوه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى دادوه‌رییه په‌یوه‌سته به‌هه‌بوونى ده‌ستكارى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان له‌گرێبه‌ستى كرێنى به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى نه‌ینه‌وا".
جێى ئاماژه‌پێكردنه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ڕایگه‌یاند لایه‌نه دادوه‌رییه‌كان 58 فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن بۆ به‌رپرسان له‌مانگى ئادارى ڕابردوو ده‌ركرد له‌نێویشیاندا دوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران(پێشوو و‌ئێستا)هه‌ن ووهزیرێكى پێشوو،ڕوونیشیكرده‌وه فه‌رمانه‌كان له‌سه‌ر دۆسییهكانن كهدهستهكه تیایدا لێكۆڵینه‌وه‌ى كردووه وڕهوانهى دادگا كراوه.