به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند ڤیزاى هاتنه‌ژووره‌وه به‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى بیانى ده‌دات بۆ پشتیوانیكردنى ئابوورى عێراق،ئاماژه‌یشیدا له‌باره‌ى سامانه بلۆككراوهكان له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئیتاڵى قسه‌ى كردووه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڤیزاى هاتنه‌ژووره‌وه به‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى بیانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ووڵاتانى دیكه ده‌درێت له‌كاتى گه‌یشتنیان بۆ ده‌روازه سه‌روه‌رییه‌كانى عێراق،له‌پێناو پشتیوانیكردنى ئابوورى عێراق وهاندانى كرانه‌وه به‌ڕووى جیهانه‌وه".
وتیشى"له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئیتاڵى له‌باره‌ى پرسى سامانه بلۆككراوهكانى عێراق قسه‌مان كردووه،ومیكانزمى ڕاشكاوانه‌مان په‌یڕه‌و كرد به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى"،رایشیگه‌یاند"زۆر به‌جددى كار له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین".
سه‌حاف وتیشى"وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیاكانى وبهرهێنانى فه‌رمى ئیتاڵیا وكۆمپانیاكانى تر كۆبووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى بانگهێشتكردنیان بۆ كاركردن ووبهرهێنان وپتهوكردنى ڕێرهوهكانى گه‌شه‌پێدان له‌عێراقدا".
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ ده‌وڵه‌تى ڤاتیكان سه‌حاف دووپاتیكرده‌وه"سه‌ردانه‌كه له‌سۆنگه‌ى به‌دواداچوونى ده‌رهاوێشته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌شه‌ى مه‌زن بۆ عێراق هاتووه ،له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى درفهتێكى فراوان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى كه‌له‌پوور ودیمه‌نه مێژووییه‌كانى عێراق به‌هاریكارى وپشتیوانیكردنى گه‌وره كۆمپانیاكانى لاى ده‌وڵه‌تى ڤاتیكان".