ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى:سێ پاڵێوراو بۆ شوێنگره‌وه‌ى ته‌میمى پێشكه‌ش ده‌كه‌ین

سیاسی
  • 4-05-2021, 17:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سێ پاڵێوراو بۆ شوێنگره‌وه‌ى حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ده‌ستله‌كاركێشراوى ته‌ندروستى پێشكه‌ش ده‌كات.
    جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نابراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سێ ناو بۆ شوێنگره‌وه‌ى حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كرد وله‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا".
    موسه‌وى وتیشى"ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى دیارى ده‌كرێن دوور ده‌بن به‌پشكپشكێنه‌ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ بووژاندنه‌وه‌ى دۆخى ته‌ندروستى له‌وڵاتدا".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى زۆر به‌په‌رۆشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تى پیشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات پێشكه‌شى سه‌رۆك وه‌زیرانى بكه‌ن".