به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌وڵاتدا ده‌ركرد.
لیژنه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"بڕیاردراوه به‌ڕاگرتنى ده‌وامى نێو هۆڵه‌كانى خوێندن له‌زانكۆ وخوێندنگاكان وپه‌یڕه‌وكردنى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى".
وتیشى"بڕیاردراوه به‌قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردن بۆ هێندستان وبه‌پێچه‌وانه‌وه وپابه‌ندكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌هیندستانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه به‌كه‌ره‌نتینه‌ى ناچارى بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ"،هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه به‌پابه‌ندكردنى وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كان بۆ هاندانى كارمه‌ندانى تاوه‌كو ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن".