ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێى ده‌ركرد له‌نێویشیاندا ڕاگرتنى خوێندنى نێو خوێندنگاكان

سیاسی
  • 4-05-2021, 17:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێى ده‌ركرد له‌نێویشیاندا ڕاگرتنى خوێندنى خوێندنگاكان له‌زانكۆ وقوتابخانه‌كان.
    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه‌ به‌ڕاگرتنى ده‌وامى نێو هۆڵه‌كانى خوێندن له‌زانكۆ وخوێندگاكان وپه‌یڕه‌وى كردنى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى".
    نازم وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیداوه‌ له‌سه‌ر یاساییه‌كى په‌یوه‌ست به‌ڕێكخستنى مافى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئیبن خه‌تیب وئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى ده‌كات".
    ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ى كرێى خزمه‌تگوزارییه‌كانى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت كه‌پاره‌داركردنیان ناوه‌ندییه‌ وئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى ده‌كات".
    له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا،وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد"پاڵپشتى تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى".