به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایی كرد په‌له بكات له‌خه‌رجكردنى گوژمه‌ى دارایی ده‌زگاى شه‌هیدان كه‌له‌یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى 2021دا هاتووه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى له‌میان پێشوازیكردنى له‌عه‌بدئیلاه نائیلى سه‌رۆكى ده‌زگاى شه‌هیدان داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایی كرد په‌له‌بكات به‌خه‌رجكردنى گوژمه‌ى دارایی ده‌زگاكه له‌یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى 2021دا هاتووه به‌بڕى 50ملیار دینار،كه‌ته‌رخانكراوه وه‌ك به‌خشینه وبیمه بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كه‌عبى به‌فه‌رمى داواى له‌فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی كردووه په‌له بكات له‌خه‌رجكردنى گوژمه‌ى ته‌رخانكراوه بۆ ده‌زگاى شه‌هیدان،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌شایسته كردارییه‌كانى كه‌متره"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌زگاى شه‌هیدان چاودێرى چینێكى فراوانى گه‌لى عێراقى ده‌كات كه‌چه‌نده‌ها جۆره سته‌م وچه‌واساندنه‌وه وبێسه‌روشوێنكردنیان چێشتووه له‌سه‌ر ده‌ستى رژێمى به‌عس وله‌میان جه‌نگى دژى تیرۆردا".
كه‌عبى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"گرفته‌كانى به‌رده‌م كاره‌كانى ده‌زگاكه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت وپارێزگاكان وفه‌رمانگه‌ى خانووبه‌ره‌ى ده‌وڵه‌تى تاوتوێكرد"،جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌پێویستى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ،به‌تایبه‌ت ده‌زگاى شه‌هیدان ڕێگه‌بده‌ن به‌كه‌سانى لێهاتووى كارگێڕى به‌توانا بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان به‌جوانترین شێوه ،به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له‌هه‌ڵه‌كان كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ناوى ده‌زگاكه"،وتیشى"بوونى فه‌رمانبه‌رى ده‌ستپاك ولێهاتوو پێویستییه‌كى گرنگه ده‌بێت سه‌رجه‌م كارگێرییه جێبه‌جێكاره‌كان سه‌وداى له‌گه‌ڵ بكه‌ن".