بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێشەممە،جهختیكردهوه لهپێویستى پتهوكردنى هاریكارى نێوان بهغدا وواشنتۆن.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"حەلبوسی پێشوازی کرد لە شاندێکی حکومەتی ئەمریکا کە برێت مەکۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری روژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا سەرۆکایەتی دەکرد و هەریەک لە دیریک شولیت راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و جوی هد یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور و دانا سترول جێگر و یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لەخۆگرتبوو.
ڕاگهیهندراوهكه وتیشى"لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەکان و هاریکاری نێوان عێراق و ئەمریکا کرا لە بوارەکانی ئاسایش و ئابوری و رۆشنبیری و بازرگانی و هەروەها تەندروستی لە چوارچێوەی ریشەکێش کردنی پەتای کۆرۆنا لەگەڵ گرنگی کارا کردنی بریارەکانی وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات".
هەر لە دیدارەکە حهلبوسى جەختی کردەوە لە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان و پشتیوانی لە عێراق لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.
لای خۆیانەوە شاندی میوان بەردەوامی پشتیوانی ئەمریکایان بۆ عێراق نیشاندا شانبەشانی هاوبەشی ستراتیجی و کاری هاوبەش لەپێناو عێراقێکی بەهێزی خاوەن سەروەری.