به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكى ئەنجومەنی وەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتوه،ڕایگه‌یاند"ئەنجومەنی وەزیرانی له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى سێشه‌ممه، ڕەزامەندی دا لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تەندروستی كە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕابگەیەنرێت بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا. وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەش لەنێوان 12 ئایار (پێش جەژن) بۆ 22 ئایاری 2021 دیاری كراوە"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م بڕیاره له‌پێناو ڕێگریكردنه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وجێبه‌جێكردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌میان دووره‌په‌رێزى كۆمه‌ڵایه‌تى ومه‌رجه‌كانى دیكه‌ى خۆپارێزى،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌مدواییه ژماره‌یه‌كى زۆرى توشبوون له‌سه‌رانسه‌رى عێراق تۆماركرد".
ئاماژه‌یشیدا"بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ داخستنی مۆڵەكان و كافتریا و چێشتخانە و ڕیستۆرانتەكان وقاوه‌خانه وخانه‌ى سینه‌ما وسه‌یرانگا وهۆڵى بۆنه‌كان وئاهه‌نگگێران ومه‌لوانگه‌وهۆڵه وه‌رزشییه‌كان وشوێنه‌كانى تر دەگرێتەوە،هه‌روه‌ها ڕێگریش ده‌كرێت له‌هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌كى مرۆیی".