به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،هه‌واڵى پێشكه‌شكردنى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌هۆى ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ڕه‌تكرده‌وه.
عه‌تا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌پێشكه‌شكردنى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات دووره له‌ڕاستییه‌وه".
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،ئاماژه‌یشیدا بڕیارداوه به‌كۆتاییهێنان به‌هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى وپارێزگارى به‌غدا.
نوسینگه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن كه‌به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران(ژماره140ى ساڵى ساڵى 2021)پێكهێنراوه له‌باره‌ى ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب".
وتیشى بڕیاره‌كه بریتییه له:
1-پابه‌ندكردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌سه‌پاندنى سزا توندوتۆڵى به‌گوێره‌ى مه‌ترسییه‌كانى ڕووداوه‌كه دژى هه‌ر یه‌كه‌له(سه‌لمان حامد عه‌لى/به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب)و(نه‌عیم كازم مزیعل/بریكارى كارگێڕى)و(ئه‌حمه‌د جه‌سام عه‌لى/به‌پرسى به‌رگرى شارستانى)ودوورخستنه‌وه‌یان له‌پۆسته‌كانیان له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنى پله‌ى به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه به‌پێى یاسا.
2-دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى به‌غدا/ره‌سافه له‌پۆسته‌كه‌ى،وپابه‌ندكردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره به‌پێى یاسا.
3-كۆتایی هێنان به‌هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كان به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره(140ى ساڵى 2021)ده‌رهه‌ق به‌وه‌زیرى ته‌ندروستى وپارێزگارى به‌غدا.
4-پابه‌ندكردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وفه‌رمانگه‌كانى له‌نه‌خۆشخانه‌كان وده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌جێبه‌جێكردنى ڕێنمایی وڕاسپارده وگشتاندنه كارپێكراوه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى نه‌خۆش و یاریدەرەکانیان و ئەوانەى سەردانیان دەکەن وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌نێویشیاندا پابه‌ندبوونى به‌ژماره‌ى یاریده‌ده‌ره‌كان ودیاركردنى كاته‌كانى سه‌ردانیكردنى نه‌خۆش وهه‌ڵبژاردنى كارمه‌ندى به‌توانا،وڕاسپاردنیان به‌ئه‌ركى پرسكه ودڵنیابوون به‌ده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستییه‌كانى سه‌لامه‌تى ومه‌رجه‌كانى خۆپارێزى له‌زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه وسیسته‌مه‌كانى ئاگر گوژێنه‌وه،ومامه‌ڵه‌كردن به‌توندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى سه‌رپێچیكار وكه‌مته‌رخه‌م له‌به‌زاندنى یاساكانى وه‌زاره‌ت ورێنماییه‌كانى.
5-كاراكردنه‌وه‌ى ده‌قى مادده‌ى(12)له‌یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى یاساى پارێزگا ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌هه‌رێمه‌وه ژماره(21ى ساڵى 2008)بۆ كۆتایی هێنان به‌حاڵه‌ته‌كانى ململانێى شاره‌زایی له‌نێوان پارێزگاكان ووه‌زاره‌ته‌كان په‌یوه‌ست به‌فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى گشتى په‌روه‌رده وپابه‌ندكردنى وه‌زاره‌ت وپارێزگاكان به‌جێبه‌جێكردنى ده‌قى مادده‌ى ناوبراو.