به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه په‌سه‌ندكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌ى په‌سه‌ندكردووه،ئه‌ویش له‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى تایبه‌ت به‌لیژنه‌ى دروستكراوى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ى ڕووداوى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب".
ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق راسپاردەکانى لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسوتانى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لە بەغدا پەسەندکرد، کە یەکێکیان تایبەتە بە گەڕانەوەى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا بۆ سەر کارەکانیان.
بەپێی راگەیەنراێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران، وەزارەتى تەندروستى پابەند دەکرێت بە لابردنى سەلمان حامد بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب، نەعیم کازم یاریدەدەرى کارگێڕی، ئەحمەد جەسام بەرپرسى بەرگرى شارستانى لە پۆستەکانیان.
بەپێی بڕیارێکى دیکە، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى بەغدا لەپۆستەکەى لادەبرێت، وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا دەگەڕێنرێنەوە سەر کارەکانیان.