به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران وشاندێكى حكومه‌تى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق وهاریكاركردن له‌دابینكردنى پێشتوانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى عێراق.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،پێشوازیكرد له‌شاندێكى حكومه‌تى ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تى برێت ماكگۆرك هه‌ماهه‌نگكارى كۆشكى سپى بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وباشوورى ئه‌فریقیا،وپێكهاتبوو لهدیریك شولیت ڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا،وجۆى هێد یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى خواروو،ودانا سترۆل یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگى وهاریكارى هاوبه‌ش له‌بواره جیاجیاكانى تاوتوێكراوه،وجهختكرایهوه لهكاراكردنهوهى ده‌رهاوێشته‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى له‌نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،به‌تایبه‌ت بابه‌تى په‌یوه‌ست بهكشانهوهى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق وپێشخستنى هاریكارییه‌كان وفراوانكردنیان له‌بواره‌كانى ئابوورى ورۆشنبیرى وبازرگانى".
جه‌ختیشیكرده‌وه"هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بابه‌تى هاریكاركردن له‌بوارى ته‌ندروستى وبهرهنگاربوونهوهى كۆرۆنا باسى لێوه‌كراوه له‌گه‌ڵ هاوكاری دابینكردنى پشتیوانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى عێراق".