به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان داهاته‌كانى عێراقى بۆ 6 ملیار دۆلار زیادكرد،ئاماژه‌یشیدا تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکى هەرێمى كوردستانى رادەستنەکراوە لە چوارچێوەى بەندەکانى پڕۆژەى بودجەدا.
عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوت،بەئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌له‌لایه‌ن وڵاتان هه‌نارده‌كاره‌وه ده‌ركرا،ئامانجى كۆنترۆڵكردنى هاوسه‌نگى نرخه‌كانه له‌بازاڕه جیهانییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"زیادكردنى به‌رهه‌مهێنان ده‌بێته هۆى دروستبوونى گرفت".
وتیشى"ئامانجى عێراق زیادكردنى داهاتى داراییه نه‌ك ڕێژه‌كه‌ى"،ئاماژه‌یشى"زیادكردنى ڕێژه ده‌بێته هۆى نزمبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت".
ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه پابه‌ند به‌ڕێژه‌ى دیاریكراوه به‌پێى خشته‌ى دانراو له‌لایه‌ن ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى ڕێكخراوى ئۆپیك وئۆپیك پڵه‌س،ئه‌مه‌یش بووه هۆى زیادبوونى داهاتى دارایی"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"داهاته‌كانى عێراق له‌ڕابردوودا مانگانه كه‌متر له‌ملیارێك دۆلار بووه،كه‌چى له‌ئێستادا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان ئه‌و داهاته‌كان گه‌یشته 6ملیار دۆلار".
ڕایشیگه‌یاند"عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره له‌ئۆپیك،وبه‌په‌رۆشه بۆ پابه‌ندبوون به‌پشكانه‌ى دیاریكراون له‌پێناو كۆنترۆڵكردنى هاوسه‌نگى بازاڕى نه‌وت"،ڕوونیشیكرده‌وه"هێشتا ئاڵنگارییه‌كانى بازاڕى نه‌وت له‌سایه‌ى په‌تا كۆرۆنا ماون،ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ى ئێستا كاتییه له‌گه‌ڵ نه‌مانى هۆكاره‌كان نامێنێت بۆیه ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئامانجه‌كان".
جیهاد دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌ر هه‌ڵاوێردێك ده‌بێته هۆى نزمبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهان،وهه‌ر ده‌رچوونێك له‌ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌بێت هۆى داڕمانى ڕێككه‌وتنه‌كه وسه‌رله‌نوێ نرخه‌كانى نه‌وت داده‌به‌زێت بۆ خوار 10 دۆلار"،وتیشى"داهاته‌كان له‌ئێستادا باشن به‌گوێره‌ى ڕه‌وشى ئێستا".
لەبارەى رادەستنەکردنى داهاتى نەوت لەلایەن هەرێمى كوردستانه‌وه به‌پێى بوودجه،جیهاد ئاماژه‌یدا"حکومەت تانەى لەچەند ماددەیەکى پڕۆژەى بودجە داوە"،ڕوونیشیكرده‌وه"وەزارەتى نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکى نەوتى هەرێمى كوردستانى رادەستنەکراوە لە چوارچێوەى بەندەکانى پڕۆژەى بودجەدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات