به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند ڕێگه‌ده‌دات به‌پاڵێوراوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو بنكه‌كانى ده‌نگدانیان بگۆڕن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كۆمسیۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"بڕیاردراوه ڕێگابدرێت به‌پاڵێوراوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو(پاڵێوراوانى سه‌ر به‌بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن جیا له‌بازنه‌كانى شوێنى نیشته‌جێبوونیان)له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌پێى كۆبوونى خۆراك به‌ته‌نها،بنكه‌كانى ده‌نگدانى خۆیان بگۆڕن بۆ بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه‌خۆیان تیا كاندیدكردووه".
وتیشى"ئامانج له‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌نگ بده‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان،به‌مه‌رجێك پرۆسه‌ى گۆرینه‌كه له‌نوسینگه‌ى ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجام بدرێت كه‌پاڵێوراوه‌كه تیایدا نێشته‌جێیه تاوه‌كو كۆتایی ده‌وامى فه‌رمى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌روارى شه‌شى ئه‌م مانگه".