به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،شكستپێهێنانى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"یه‌كێك له‌تیمه‌كانى ئاسایشى نیشتمانى توانیان له‌به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك بگرن له‌یه‌كێك له‌ده‌وروپشته‌كانى ڕۆژئاواى پارێزگاكه كه‌سه‌ر به‌ناو"كه‌رتى باشوور"تیرۆرستانى داعشه و(1000)كێلوگران مادده‌ى ته‌قینه‌وه‌ى تیابووه وله‌دروستكردنى ئۆتۆمبێل وبۆمبى چێندراو به‌كارده‌هێندرێت".
وتیشى"تیرۆرستان نیازیان هه‌بوو ئه‌م مادده‌یه به‌كاربهێنن بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌به‌غداى پایته‌ختدا"،ئاماژه‌یشیدا"مادده‌كان له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه هه‌ڵگیران وڕاده‌ستى هێزه جێگیركراوه‌كان كران به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنیان".