كازمى:لەساڵیادی شەهادەتی ئیمام عەلی (ڕ) بەهاكانی گیانفیدایی و دەستپاكی و خاكیبوون و بیردەهێنینەوە

سیاسی
  • 4-05-2021, 03:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌،ژیاننامەی ئەمیری باوەڕداران رێنیشاندەرە بۆ چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و گەنەدەڵی و تیرۆر.
    كازمى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"لەساڵیادی شەهادەتی ئیمام عەلی (ڕ) بەهاكانی گیانفیدایی، دەستپاكی، خاكیبوون، میهرەبانی و خۆشەویستی بیردەهێنینەوە، تا ببنە مەشخەڵ بۆ نەوەكان". وتیشى"ژیاننامەی ئەمیری باوەڕداران رێنیشاندەرە بۆ چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و گەنەدەڵی و تیرۆر".دووپاتیشیكرده‌وه‌" ئیمام عەلی (ڕ) چاوساغ و قیبلەنومای حەق بوو".