به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رایگه‌یاند، پابه‌ندن به ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌كاتی ده‌وامی خوێندكاران‌دا، هیچ نیازێكیشیان نیه بۆئه‌وه‌ی خوێندكار و مامۆستایان ناچار بكه‌ن ڤاسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.
حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌ى"سه‌باح"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاگادارییه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه پێگه‌یشتوه كه ته‌واوی ستافی په‌روه‌رده به خوێندكار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌وه پێویستیان به‌وه‌رگرتنی ڤاكسین هه‌یه.
وتیشی، "له‌ئێستادا ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئاماده‌بونی خوێندكاران له‌ناو پۆل و وانه وتنه‌وه‌دا، به‌جۆرێك لهجۆرهكانیش كۆنتڕۆڵێكی ته‌واوی قوتابخانه‌كان كراوه و پابه‌ندبونێكی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن خوێندكار و مامۆستایانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پسپۆڕانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به شێوه‌ی به‌رده‌وام باس له دۆخی په‌روه‌رده‌یی و كاریگه‌ریی په‌تای كۆر‌ونا ده‌كه‌ن، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك یاخود نیازێكیان نیه كه خوێندكار و مامۆستایان ناچاربكه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.