به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك بوتڵى ئۆكسجینى مینڕێژكراو ودوو بۆمبى چێندراو له‌نه‌ینه‌وا دۆزراونه‌ته‌وه.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى،هێزێك له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا،هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان وپشكنینى به‌رپاكردووه له‌ناوچه‌یه‌ك له‌باشوورى شارى موسڵ".
وتیشى"هێزه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بوتڵى ئۆكسجینى مینڕێژكراو گرت،ولهشوێنى خۆى له‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاره‌سه‌ركردن ته‌قێنراونه‌ته‌وه".
له‌لایه‌كى تره‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"هێزێك لهفیرقهى بیست له‌میان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان وپشكنینى ئه‌نجامدا له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى ،ودوو گوللـه‌ى هاوه‌نى 180ملم ودوو بۆمبى چێندراوى دروستكراوى نێوخۆیی دۆزییه‌وه،كه‌له‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى له‌شوێنه‌كانى خۆیان ته‌قێندراونه‌ته‌وه".