پارێزگارى دیاله‌ چاره‌سه‌رییه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ڕاگه‌یاند ودواپێشهاته‌كانى تاوانى جێزانیشى ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 4-05-2021, 12:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موسه‌ننا ته‌میمى پارێزگارى دیاله‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،چاره‌سه‌رییه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى ڕاگه‌یاند،ودواپێشهاته‌كانى تاوانه‌كه‌ى گوندى جێزانیشى خسته‌ڕوو.
    ته‌میمی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌میان بوودجه‌ى 2021،چه‌ندین پرۆژه‌ى جۆراوجۆرى مامناوه‌ند نه‌ك گه‌وره‌ له‌پارێزگاى دیاله‌ به‌دى ده‌كرێت،چونگه‌ پشكى پشكى پارێزگاكه‌ له‌بوودجه‌دا لاوازه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆژه‌ى ئاساییه‌كان بریتییه‌ له‌به‌ستنه‌وه‌ى شارۆچكه‌كان به‌رێگاوبانى نوێ وباشتركردنى كاره‌با له‌میان كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌ر كاره‌با ورۆشناییكردنى گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌كان،له‌پاڵ پرۆژه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ئاو له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یه‌كى بچووك بۆ زانكۆى دیاله‌".
    پارێزگارى دیاله‌ ئاماژه‌یشیدا"پارێزگاكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى قه‌یرانى ئاوى له‌سه‌ره‌،وبه‌نداوى حه‌مرین به‌تاڵ بووه‌،وگرفتێكى زۆرى ئاو هه‌یه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ستاوین به‌دروستكردنى پرۆژه‌كان له‌دیجله‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاو بۆ به‌عقووبه‌ له‌نێویشیاندا پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاوه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت".
    ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م پرۆژه‌یه‌ گرفتى ئاو ومه‌ترسییه‌كان بۆ به‌عقوبه‌ لاده‌بات"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"به‌جددى كارده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنى هه‌موو گرفته‌كانى په‌یوه‌ست به‌كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو".
    له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كانى تاوانى جێزانى،ته‌میمى وتى"ئه‌م دۆسییه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیرى ناوخۆ وفه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان گرنگییه‌كى زۆرى پێدراوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌سه‌ر ئاستى باڵاوه‌ ئاماده‌یه‌ ،وفه‌رمانده‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا بۆ پێنجه‌مین ڕۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك له‌پارێزگاكه‌یه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"زۆربه‌ى ڕێگاكانى بێستانه‌كان كرانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى میوانگه‌ى دوژمنى تیابوو له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى بۆمب چێندراوه‌كان كه‌له‌و شوێنانه‌ دانرابوون"،وتیشى"ره‌وشى ئه‌منى له‌جێزانى وعه‌باره‌ وئه‌بو سه‌یدا به‌ره‌و باشتر ده‌چێت".