به‌غدا-اه‌ع
نه‌بیل به‌شیرى فه‌رمانده‌ى لیواى 16ى حه‌شدى شه‌عبى كۆتاییهاتنى په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ى باشوورى ڕۆژئاواى پارێزگاى كه‌ركوك ڕاگه‌یاند بهتێكشكاندنى تیرۆرستان وكۆنترۆڵكردنى ته‌واوى ڕه‌وشه‌كه.
به‌شیرى لهڕاگهیهندراوێكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"گروپێكى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،ئێواره‌ى دووشه‌ممه،په‌لامارى بازگه‌یه‌كى فه‌وجى دووه‌مى لیواى 16ى حه‌شدى شه‌عبى داوه له‌كه‌رتى به‌شیر له‌باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك،وله‌لایه‌ن قارمانى لیواكه به‌رپه‌رچى په‌لاماره‌ى تیرۆرستییه‌كه دراوه‌ته‌وه"،دووپاتیشیكرده‌وه"كه‌رته‌كه به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵكراوه وجهنگاوهرانى لیواى 16 حه‌شدى شه‌عبى به‌چڕى بڵاوه‌یانپێكراوه".
به‌شیرى وتیشى"په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه بووه هۆى شه‌هیدبوونى جه‌نگاوه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وبرینداربوونى سێ جه‌نگاوه‌رى تر كه‌هه‌ر یه‌كه وله:عه‌لى شه‌ریف حسێن وحسێن محه‌مه‌د سه‌ڵاحدین وموئهیهد خزر ته‌قییه".
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"هه‌وڵه شكستخواردووهكانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش سه‌ركه‌وتوو نابێت لهتێكدانى ئاسایش وسه‌قامگیرى یان دووباره بڵاوكردنه‌وه"،وتیشى"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى قه‌ڵغانى به‌رخۆدانى هه‌موو ڕۆڵه‌كانى گه‌لن له‌سه‌رانسه‌رى نیشتمانى خۆشه‌ویستمان".