به‌غدا-اه‌ع
لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگەیاند، بەمزوانە لیژنەیەک بۆبەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەى گشتى ساڵى 2021 پێکدەهێنرێت، ڕوونیشیكرده‌وه له‌م لیژنه‌یه نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هه‌یه.
ناجی ئەلسعێدی، ئەندامی لیژنەکە به ئاژانسی هەواڵیی عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند، "لیژنه‌ى دارایی ده‌یه‌وێت له‌دواى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى 2021 وبڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراقى لیژنەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو لایەنە سیاسیەکان پێکبهێنێت بۆبەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021".
ڕوونیشیکردەوە، لیژنەیەکە بەدواداچوون بۆ سەرجەم بڕگەکان و بەندەکانی بودجە دەکات لەڕووی کارپێکردن و وەبەرهێنانەوە، هاوکات تێڕوانینیش بۆ پرسی هەرێمی کوردستانیش دەکات لە بودجەدا.
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی وتیشی، "لە ڕۆژانی داهاتوودا لیژنەکە دروست دەکرێت و کارەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجام دەدات".
بوودجه‌ى 2021 چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراقى له18 نیسانى ڕابردوو،دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار له‌ڕۆژى هه‌شتى هه‌مان مانگ په‌سه‌ندكرا.