به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولحسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌ئاماده‌كارییه‌كانى حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له‌واده‌ى دیاركراوى خۆیدا،ئاماژه‌یشیدا پشتیوانییه‌كى جه‌ماوه‌رى وسیاسی هه‌یه بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م بابه‌ته.
هینداوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا ده‌كرێت وهه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"جۆش وپشتیوانییه‌كى فراوان هه‌یه له‌لایه‌ن شه‌قامى عێراقى وهێزه سیاسییه‌كان ئێستا ونوێیه‌كان به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو".
هیوایشى خواست ئه‌م پشتیوانییه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،وتیشى"حكومه‌ت ئاماده‌یی خۆى پیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه"لیژنه‌ى ئه‌منى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جددى له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌پارێزگاكان وناوه‌ندى نیشتمانى كارده‌كات،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاماده‌كارییه‌كى ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"سه‌ربارى هه‌بوونى هه‌ندێك زه‌حمه‌تى به‌ڵام ئه‌وه گرفت نابێت له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى باش".