بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ومەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ دووشەممە ،جهختیانكردهوه لەسەر گرنگی هەماهەنگی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه بڵاویكردهوه" حەلبوسی چاوی کەوت بە مەسرور بارزانی ،ولە میانی دیدارەکە تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، بە تایبەت ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و رێگەکانی زامنکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد کە زامنی دەستەبەرکردنی ماف و خواستی تەواوی پێکهاتەکانی عێراق بکات.
جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ریشەیی و بەپێی دەستور.
هەر لە دیدارەکە باس لە مەترسییەکانی تیرۆر کرا بە گشتی و بە تایبەتیش هەرەشەکانی داعش لە چەندین ناوچەی عێراق کە مەترسییەکی راستەقینەیە بۆ سەر ژیانی خەڵکی، و تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەرەشەکانی.