سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ لەسەر گرنگی کاری هاوبەش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان

سیاسی
  • 3-05-2021, 18:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ونێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌گرنگی کاری هاوبەش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕوونیكرده‌وه‌"حەلبوسی له‌هه‌ولێرچاوى كه‌وت به‌ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ولە میانی دیدارەکە تاوتوێی کۆی بارودۆخی وڵات و هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا لەگەڵ پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و مەترسیەکانی داعش و جموجوڵەکانی، هەروەها باس لە هاریکاری و هەماهەنگی لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری کرا.
    هەر لە دیدارەکە جەختکرایەوە لەسەر گرنگی کاری نیشتمانی هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و پێکهاتەکانی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان و تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان و بەدیهێنانی سەقامگیری و ژیان و ئایندەیەکی باشتر بۆ هاوڵاتیان.
    لەبەشێکی تری دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.