وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هۆكاره‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان دیاریده‌كات وله‌باره‌ى ئه‌و عێراقییانه‌ى له‌هیندستانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوخۆ
  • 3-05-2021, 20:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ هۆكاره‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی په‌تای كۆرۆنای ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ هیندستانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی توشبوان جارێكی دیكه‌ رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ بكات.
    هه‌یسه‌م عوبێدی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند،  كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبون به‌كۆرۆنا، چه‌ندین فاكته‌ری هه‌یه‌ له‌وانه‌ كه‌مبونه‌وه‌ی توشبوان له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ پێشتر پێشبینیكرابو، هۆكارێكی دیكه‌ش بابه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌ كه‌ هۆكارێكی گرنگ بوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوان، جگه‌ له‌وانه‌ش جۆرێك له‌جۆره‌كان هۆشیاری له‌ناو هاوڵاتیاندا به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
    سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌ هیندستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، هه‌یسه‌م عوبێدی ئاشكرایكرد، توشبون به‌كۆرۆنای هیندی گۆڕانكاریه‌كی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ و مه‌ترسیه‌كه‌ی زۆره‌، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ توانای بڵاوبونه‌وه‌ی زۆره‌ و مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌ وڵاتانی بریتانیا و ئه‌فریقای باشور و بڕازیلیش دروستكردوه‌.
    وتیشی، "ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هیندستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن، نابێت له‌ماڵه‌كانی خۆیان بن و ده‌بێت له‌هۆتێلی تایبه‌تی دابنرێن بۆماوه‌ی دو هه‌فته‌، دواتر پشكنینیان بۆ ئه‌نجامبدرێت و پاشان رێگه‌یان پێبدرێت تێكه‌ڵ به‌كۆمه‌ڵگه‌ بن، ئه‌گه‌رنا به‌هۆی ئه‌و هاوڵاتیه‌ عێراقیانه‌ی توشبون، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ ژماره‌ی توشبوان رو له‌به‌رزبونه‌وه‌ بكات".