وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕاپه‌رێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى توركیا بانگكرد و یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی ڕاده‌ستى كرد

سیاسی
  • 3-05-2021, 17:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، ڕاپه‌رێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى توركیا بانگكرد و یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كان وسه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا بۆ خاكى عێراق به‌بێ هه‌بوونى هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك 
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاندوو"نزار خه‌یروڵا بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕاپه‌رێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ی توركیای له‌به‌غدا بانگكردوه‌ و یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تیی توندی حكومه‌تی عێراقی پێیداوه‌ و ئیدانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیای بۆ خاكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی كردوه‌،هه‌روه‌هائیدانه‌ی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌كات، له‌باره‌ی نیه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له‌ باكوری عێراق".
    بریكارى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دووپاتیكرده‌وه‌،"حكومه‌تی عێراق زۆر به‌ ڕونی ده‌ستدرێژییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق خاكه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌، به‌جۆرێك یه‌كناگرنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
    بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئاشكراشیكرد، توركیا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌ربازیه‌وه‌ ناتوانێت سه‌ركه‌وتوبێت، له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی ئاسایشی سنوره‌كان.