به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ دووشەممە،له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وپێویستى تەواوکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی ئەنجامدانی تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حەلبوسی ئەمرۆ دووشەممە لە هەولێر چاوی کەوت بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخ و دوا پێشهاتە سیاسیەکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان کرا لە نێویشیاندا هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ تەواوکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر هاریکاری بۆ بەرەنگاربونەوەی تەحەدییە ئەمنی و ئابوری و سیاسیەکان.