به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دوو بژارده‌ى دیاریكرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى به‌ناده‌ستوورى بوونى به‌رده‌وامبوونى كارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى به‌ناده‌ستوورى بوونى مادده‌ى14،یه‌كه‌میان فهراههمكردنى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ودووهمیش هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌موارى ده‌ستوورى وڕاپرسى ده‌ستوورى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان وپارێزگار له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت ئه‌مه‌یش پێویستى بهههمواركردنهوهى ده‌ستوورییه".
وتیشى"مانه‌وه دۆخه‌كه به‌بێ یه‌كلاییكردنه‌وه گرفتێكى گه‌وره دروست ده‌كات لهبهڕێوبردنى سیسته‌مى نا مه‌ركه‌زى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌بوایه دادگا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ناده‌ستوورى بوونى مادده‌ى 14 بخاتهرٍوو وجێگرهوهیشى دیارى بكردبا".
ڕایشیگه‌یاند"دانانى پارێزگار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌لایه‌كى تره‌وه گرفتێكى گه‌وره‌یه وده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رپرسیاره له دروستبوونى ئه‌م گرفته".