به‌غدا-اه‌ع
ژماره‌یه‌ك پارێزگا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بڕیاریاندا سبه‌ى سێشه‌ممه پشووى فه‌رمى بێت به‌بۆنه‌ى ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئیمامى عه‌لى"سڵاوى خواى لێبێت"
په‌یامنێرانى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایانگه‌یاند"پارێزگاكانى نه‌جه‌ف،وزیقار،ومیسان،ودیوانیه،وموسهننا،وواست،وكه‌ربه‌لا،وبابل ،بڕیاریاندا سبه‌ى سێشه‌ممه پشووى فه‌رمى بێت له‌فه‌رمانگه حكومییه‌كانیان،چگه له‌فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارى وئه‌منى وتهندروستییهكان".
سبه‌ى سێشه‌ممه 21ى ڕه‌مه‌زان هه‌زاره‌ها باوه‌ڕدار ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئیمامى عه‌لى كوڕى ئه‌بى تاڵب ده‌كه‌نه‌وه كه‌له‌ساڵى 40كۆچى ڕوویدا ،له‌میان ئه‌نجامدانى ڕێوره‌سمى زیاره‌تى مهزارگاكهى له‌نه‌جه‌ف،وخێزانه نه‌جه‌فییه‌كان ده‌رگاكانیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێشوازیكردن له‌زیاره‌تكاران ،له‌گه‌ڵ دانانى ده‌سته‌ى خزمه‌تگوزارى له‌و ڕێگایانه‌ى به‌ئاڕاسته‌ى شاره‌كه‌وه ده‌چن له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى وته‌ندروستى له‌لایه‌ن پارێزگاى نه‌جه‌فه‌وه،وهه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ئامێره‌كانى ئاماده‌كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران لهپارێزگاكانیانهوه بۆ نه‌جه‌ف وبهپێچهوانهیشهوه".