سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌پێویستى ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام وفراوان بۆ كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى

ناوخۆ
  • 3-05-2021, 15:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ستایشى ئه‌ركى ڕۆژنامه‌نووسان وراگه‌یاندنكارانى عێراق كرد له‌ڕووماڵكردنى شه‌ڕه‌كانى دژى تیرۆر وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،داوایشى له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد به‌پێویستى ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام وفراوان بۆ كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى.
    سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێكخراو ویه‌كێتییه‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كانى سه‌رانسه‌رى جیهان به‌شدارى ئاهه‌نگى ڕۆژى جیهانى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى ده‌كات كه‌یاده‌كه‌ى هه‌موو ساڵێك له‌سێى ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
    سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان ستایشى"ئه‌ركى ڕۆژنامه‌نووسان وڕاگه‌یاندنكارانى عێراق كرد كه‌ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌ڕووماڵكرنى شه‌ڕى دژى تیرۆر وڕزگاركردنى شاره‌كانى عێراق له‌چنكى تیرۆرستانى داعش وگواستنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى پرشنگدارى قاره‌مانێتییه‌كانى سوپاى عێراق وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ى پاڵپشتیكه‌ر له‌شه‌ڕه‌دا ،هه‌روه‌ها بینینى ڕۆڵێكى كارا له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وبه‌شداریكردنى سوپا سپى له‌هه‌موو چالاكییه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تا مه‌ترسییداره‌ وڕێگرى كردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى".
    سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان ڕێز ونه‌وازشى ئاڕاسته‌ى گیانى شه‌هیدانى ڕۆژنامه‌گه‌رى كرد كه‌گیانى خۆیان كرده‌ قوربانى په‌یام ووشه‌یه‌كى ئازاد وپێنووسێكى شه‌رفمه‌ندانه‌"،داوایشى له‌هه‌موو لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌ ونافه‌رمییه‌كانى عێراق كرد به‌پێویستى ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام وفراوان بۆ كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى،بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌نووسان وڕاگه‌یاندنكاران وده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانیان بتوانن به‌باشترین شێوه‌ ئه‌ركى پیشه‌یی وڕۆژنامه‌گه‌رى خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى پرشنگدارى ڕاسته‌قینه‌ى وڵاته‌كه‌مان،كه‌گونجاو وهاوتا بێت له‌گه‌ڵ عێراق ومێژوو وشارستانییه‌تى پرشنگدارى".