به‌غدا-اه‌ع
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى ئاواره‌كان وئاسانكارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان وڕێوشوێنه‌كانى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى له‌كه‌مپه‌كانى تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تى كۆچ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"جابرۆ،چاوى كه‌وتووه به‌ئۆمێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر،له‌ته‌لارى پارێزگاكه له‌ناوه‌ڕاستى هه‌ولێر،وله‌دیدارێكدا هه‌ردوولا دۆخى ئاواره‌كان به‌گشتى وكه‌مپه‌كانى نیشته‌جێكردنیان وپێداویستییه پێویسته‌كانیان وچۆنێتى هاندانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ زێدى خۆیان تاوتوێكردووه،له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پاڵ ده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستییه‌كانى سه‌لامه‌تى له‌كه‌مپه‌كان".
جابرۆ دووپاتیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى كۆج هه‌موو هه‌وڵى خۆى خستۆته‌گه‌ر بۆ به‌دواداچوونى دۆخى ئاواره‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ستاون به‌سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ ئه‌و كه‌مپانه‌ى له‌پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانن،وستایشى ڕۆڵى حكومه‌ت وگه‌لى هه‌رێم كرد له‌پێشوازی وله‌خۆگرتنى خێزانه ئاواره‌كان وچاودێریكردنیان وپێشكه‌شكردنى پێداویستییه پێویسته‌كان بۆ ئه‌و خێزانانه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كاركردن به‌گیانى یه‌ك تیم ویه‌ك ده‌ست كاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان،له‌پاڵ ئه‌ركى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ده‌بێت له‌و پێشووتر چڕتر بكرێته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان".
لاى خۆیه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر ڕوونیكرده‌وه"حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه له‌دابینكردنى ڕێكاره‌كانى ژیانی شكۆمه‌ندانه بۆ ئاواره‌كان وپه‌نابه‌ران سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى ئابوورى كه‌ڕووبه‌رووى هه‌رێم بۆته‌وه".