وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى له‌ده‌وڵه‌تى ڤاتیكان پێشهاته‌كانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 3-05-2021, 13:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وپۆل غالاغر وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ڤاتیكان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشهاته‌كانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى تاوتوێكرد.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى كه‌وت به‌پۆل غالاغر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ڤاتیكان".
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان وده‌رهاوێشته‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق وپێشهاته‌كانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى تاوتوێكراوه‌".