به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕاسپارده‌یدا به‌گواستنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى پله تایبه‌ته‌كان بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان.
په‌رله‌مانتار حسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێیمان وایه ڕه‌وانه‌كردنى ناوى ڕاسپێدراوانى پله تایبه‌ته‌كان له‌ئێستادا بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هیچ سوودێكى نییه".
وتیشى"ئێمه له‌ئێستادا له‌قۆناغى ڕاگوزه‌ریین ودامه‌زراندن له‌پۆسته باڵاكان ده‌بێت له‌به‌رپرسیارێتى ده‌سه‌ڵاتى داهاتوو بێت دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو وبرپرسیارێتى په‌رله‌مان وحكومه‌تى داهاتووه".
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مادده‌یه‌ك له‌بوودجه‌ى 2021 فه‌راهه‌مكرد به‌پابه‌ندكردنى حكومه‌ت ناوى "ڕاسپێردراوانى پۆست وسه‌رۆكى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان وپله تایبه‌ته‌كان وبریكارى وه‌زاره‌ت وڕاوێژكاران"ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان بكات بۆ په‌سه‌ندكردنیان".