به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند به‌هاریكارى له‌گه‌ڵ ئاسایشى هه‌رێم به‌ناو والى فه‌لوجه ده‌ستگیركراوه.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌چاودێرى وسه‌رپه‌رشتى مه‌یدانى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروبارى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى ،تیمه‌كانى ئاژانسه‌كه به‌ئه‌ركێكى هه‌واڵگیرى وته‌كنیكى توانیان تیرۆرستى ناسراو به(ئه‌بو عه‌لى جومه‌یلى)به‌ناو والى فه‌لوجه ده‌ستگیربكه‌ن كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى(4ى تیرۆ)داواكراوبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بووه".
وتیشى"له‌میان لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان دانی به‌وه‌دانا له‌ساڵى 2005 له‌ڕیزى ڕێكخراوى قاعیده بووه وله‌په‌ناگه تایبه‌ته‌كان كاریكردووه به‌حه‌شاردانى تیرۆرستانى هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى عه‌ره‌بى وسزاى 15 ساڵ به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا وله‌ساڵى 2011 ئازادكراوه ،پاشان سه‌ر له‌نوێ لایه‌نگیرى تیرۆرستانى داعشى كردووه وله‌نێو په‌ناگه‌كان كاریكردووه وله‌دواى رزگاركردنى ئه‌نبار به‌ره‌و سوریا هه‌ڵاتووه،وله‌دواى ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وبه‌ناو جێگرى والى موسڵ دانراوه وپاسان به‌ناوى والى فه‌لوجه ده‌ستنیشانكراوه".
ڕایشیگه‌یاند"پشتوێنى مینڕێژكراو به‌خۆى به‌ستبوو ودانى به‌وه‌دانا ده‌یان كرده‌وه‌ى تیرۆرستانى دژى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیانى بێ‌تاوان ئه‌نجامداوه"،وتیشى"وته‌ى به‌رایی ودادوه‌رى لێوه‌رگیراوه به‌دانپێدانانه‌وه ،ودادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌یش بڕیاریداوه به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی دژى".