به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند به‌منزیكانه ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب بۆ حكومه‌ت به‌رزده‌كرێته‌وه،ئاماژه‌یشیدا ڕێوشوێنى یاسایی وكارگێڕى دژى كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م ده‌گیردرێته‌به‌ر.
حه‌داد به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى حكومى ڕاسپێردراو به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى ئاگره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد وچه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى سازكرد وبانگهێشتى ژماره‌یه‌ك كه‌سى په‌یوه‌ندیدار وگه‌واهیده‌ره‌كانیش كرد ووته‌كانیانى تۆماركرد"،وتیشى"چه‌ندین زانیارى هه‌ن له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه وهۆكاره‌كانى".
حه‌داد كه‌خۆى وه‌ك چاو‌دێر یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ڕاسپێردراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن ڕایشیگه‌یاند"به‌منزیكانه ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌ل بۆ حكومه‌ت ئاماده ده‌كرێت،كه‌هه‌موو زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان وده‌رئه‌نجام وڕاسپارده‌كان له‌خۆده‌گرێت"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن وڕێوشوێنى یاسایی وكارگێڕى به‌رامبه‌ر كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م ده‌گیردرێته‌به‌ر".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانیدا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى باڵا لێكۆڵینه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ناوخۆ، وئه‌ندامێتى:وه‌زیرى پلاندانان،وه‌زیرى داد،سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى دارایی فیدڕاڵى،ونوێنه‌رێك له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران/ئه‌ندامى چاو‌دێر،بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى كاره‌ساتبارى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب،هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌یشیدا به‌ڕاگه‌یاندتى ماته‌مینى بۆ گیانى قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌كه.