به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە همام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وجه‌ختیانكرده‌وه له‌سەر وتوێژی سیاسی بۆ ئەوەی بۆچونێکی سیاسی هاوبەش هەبێت خزمه‌تى هاوڵاتیان بكات
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌لبوسى وحه‌مودى له‌دیداره‌كه‌دا دوا پێشهاتە سیاسی و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خستۆته‌ڕوو لەگەڵ گرنگی ئامادەکاریە ئەمنیەکان کە زامنی هەڵبژاردنێکی دادوەر بکات".
دووپاتیشیكرده‌وه"هەر لە دیدارەکە جه‌ختکرایەوە لەسەر وتوێژی سیاسی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بۆ ئەوەی بۆچونێکی سیاسی هاوبەش هەبێت و رێگری لە سلبیات بکات و هۆکاربێت بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان.
لە بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە رۆڵی محوەری عێراق لە ناوچەکە و جه‌ختکرایەوە لەسەر گرنگی بواری ئابوری لەرێی پەیوەندی هاوسەنگ و پاراستنی بەرژەوەندی عێراق و هاوبەشەکانی، بەرێزیان ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی سیاسەتی حەکیمانە و میکانیزمی کاری لۆژیکی کرد بۆ پتەوکردنی رۆڵی میحوەری عێراق لە ناوچەکە.
لای خۆیەوە شێخ حەمودی رۆڵی هێزە نیشتمانیەکانی بەرز نرخاند بۆ گەڕانەوەی رۆڵی محوەری عێراق لە ناوچەکە و گەڕانەوەی عێراق بۆ وڵاتێکی دادپەروەر و بەتوانا.