به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هه‌ڵاتنى زیندانیكراوهكانى موسه‌ننا به‌هۆى لاوازى لایه‌نى ئه‌منى پاسه‌وانه‌كانه‌وه بووه،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى دوورخستنه‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وبانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
غانمى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌پارێزگاى موسه‌ننا كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى فراوان سازكراوه به‌به‌شدارى جومگه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌چوار پارێزگا،ئه‌ویش به‌سڕه وزیقار ومیسان وموسهننایه"،ڕوونیشیكرده‌وه"كۆنگره‌كه جه‌ختیكرده‌وه لهڕاسپاردهى به‌خشینى پێشینه بۆ ئاسایشى ناوخۆیی له‌پله‌ى یه‌كه‌م بۆ پاراستنى مۆڵكى گشتى وتایبه‌ت".
غانمى جه‌ختیكرده‌وه"له‌جێبه‌جێكردنى یاسا به‌شێوه‌یه‌كى باش له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانى پارێزگاكان وبه‌هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه به‌تایبه‌ت ژیانى هاوڵاتى په‌یوه‌ندیداره بهكهیسهكانى مادده هۆشبه‌ره‌كان وتاوانهكانى دیكه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وبانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بهدووربگرێن وبێلایه‌ن بن".
وه‌زیرى ناوخۆ ڕاسپاردهیشیدا به"پته‌وكردنى بنه‌كانى بۆلیس ودانانى ئه‌فسه‌رانى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێهاتوو"،ڕایشیگه‌یاند"پێویسته به‌باشى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكرێت بۆ بونیاتنانى ئاسایش وداهاتوویهكى نوێ".
له‌باره‌ى هه‌ڵاتنى زیندانیكراوان له‌گرتووخانه‌ى هیلال غانمى ڕوونیكرده‌وه"لێكۆڵینه‌وه‌كانى ڕووداوه‌كه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن"،ڕوونیشیكرده‌وه"لاوازییه‌ك هه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌منى پاسه‌وانه‌كان".