ئه‌سه‌دى ڕاسپارده‌یدا به‌ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى جۆرى دژى پاشماوه‌كانى داعش

ئەمنی
  • 3-05-2021, 10:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ڕاسپارده‌یدا به‌ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى جۆرى بۆ به‌دواداچوونى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
    ئه‌سه‌دى له‌میان سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ڕێوبه‌رانى ئه‌منى به‌غدا وپارێزگاكان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌كارى پێشوه‌خته‌ وجۆرى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆر"،ئاماژه‌یشیدا"به‌گرنگى كارى پێشوه‌خته‌یی".
    سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى به‌پێویستى زانى ئۆپراسیۆنى جۆرى ئه‌نجامبدرێت بۆ به‌دواداچوونى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.