به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه،ئەمڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند یەکەم گەشتى تایبه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقیه گیرخواردووه‌كان له هیندستان به‌ڕێكه‌وت.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وناسڕ حسێن شبلى وه‌زیرى گواستنه‌وه،كۆمپانیاى گشتى هێڵى ئاسمانى عێراقى یه‌كه‌مین گه‌شتى تایبه‌تى به‌ره‌و هیندستان به‌ڕێكرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاوڵاتییه عێراقیه گیرخواردووه‌كانى خاكى ئه‌و وڵاته كه‌بانگه‌وازى وه‌زاره‌تیان كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ خاكى نیشتمان به‌هۆى ڕه‌وشى ناهه‌موارى ئه‌و وڵاته له‌ئه‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا".
كیفاح حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاكه كه‌به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى گه‌شته‌كه‌ى كرد ڕوونیكرده‌وه"ئه‌م دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندییه فه‌رمییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق وهیندستان ئه‌نجامدراوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى كه‌لیسته‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ولیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى هاتوو په‌یڕه‌وكراوه وه‌ك پاكژكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كان پێش وپاش جێبه‌جێكردنى گه‌شته‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى كارمه‌ندان وگه‌شتیاران وڕێگرى كردن له‌گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى په‌تاكه".
حه‌سه‌ن ڕایشیگه‌یاند"بڕیاره‌كه گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى نیشمانى گه‌شتى تر‌ى به‌په‌له به‌ره‌و هیندستان ئه‌نجام بدات دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندییه یاساییه‌كان،سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانى پشكنین وكه‌ره‌نتینه‌كردنى گه‌شتیاره‌كان ئه‌وه ئه‌ركى تیمه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقن".