به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،له‌باره‌ى دادگاییكردنى ئه‌فسه‌رێك وله‌سه‌ر كار لابردنى به‌هۆى كوشتنى داعشێك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌باره‌ى بڵاوكراوه‌كان له‌سه‌ر دادگاییكردنى ئه‌فسه‌رێك وله‌سه‌ر كارلابردنى به‌هۆى كوشتنى داعشێك ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو دادگاى تاوانه‌كانى نه‌ینه‌وا له‌هه‌شتى نیسانى ڕابردوو بڕیارى خۆى ده‌ركرد،به‌تاوانباركردنى تاوانبارى ناوبرا ودوو تاوانبارى دیكه به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى410ى یاسای سزادان له‌سه‌ر تاوانى ئه‌شكه‌نجه‌دانى توند تاوه‌كو مردن وسزاى پێنج ساڵ ویه‌ك مانگ زیندانى به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرا".
وتیشى"ورده‌كارییه‌كانى سزاكه له‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت تاوانبار هه‌ستاوه به‌ده‌ستگیركردنى پێشنوێژ ووتاربێژى یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانى نه‌ینه‌وا به‌بێ بوونى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن یاخود بڕیارى پشكنین وپه‌له‌كێشى باره‌گاى تایبه‌تى هێزه ئه‌منییه‌كانى كردووه ولێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه وئه‌شكه‌نجه‌ى داوه تاوه‌كو مردووه".
وتیشى"له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌كانى فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ى بیستى سوپاى عێراقى ده‌ركه‌وتووه ئه‌فسه‌ره‌كه كه‌مته‌رخه‌مى كردووه له‌پاڵ ڕاپۆرتى پزیشكى دادوه‌رى كه‌سه‌لماندى ئه‌شكه‌نجه‌دراوه"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م سزایه هه‌تاهه‌تایی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى تانه‌لێدانى هه‌یه".