به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى پشكنین وكیۆماڵكردنى دوورگه‌ى حه‌زه‌رى ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌ش لهفیرقهى 20 وشانه‌ى هه‌ڵۆكان له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا هه‌ڵمه‌تى پشكنین وكیۆماڵكردن ودهستگیركردنى داواكراوه‌كانى له‌دوورگه‌ى حه‌زه‌ر جێبه‌جێكردووه،وتوانیان 2 داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن وده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى تیرۆرستانى داعش بگرن له‌ژێر گژوگیا حه‌شاردرابوو وئازووقهى باركردبوو له‌گه‌ڵ 6 گوللـه‌ى هاوه‌ن عه‌یاره 120ملم وپشتوێنێكى مینڕێژكراو كهبهخاك داپۆشرابوو له‌یه‌كێك له‌ماڵه‌كان".
وتیشى"تونێلێكیش دۆزرایه‌وه وله‌لایه‌ن هێز ئاسمانییه‌وه چاره‌سه‌ركرا كهمیوانگه وژماره‌یه‌ك به‌رگه وجل ومولیدهیهكى كاره‌بایی وژماره‌یه‌ك مۆبایلى تیابووه ومیوانگه وكهرهستهكان له‌شوێنى خۆیان له‌ناوبران وئۆتۆمبێلهكهیش ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە