به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى فه‌رحان دلێمى پارێزگارى ئه‌نبار دووپاتیكرده‌وه هیچ په‌ناگه‌یه‌كى تیرۆر له‌نێو پارێزگاكه بوونى نییه.
دلێمى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"تیرۆرستانى داعش ناتوانن بێنه بچنه نێو شاره‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێوشوێنى ئه‌منى گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنى گروپه تاوانكارییه‌كان له‌ئه‌نبار".
وتیشى"گروپه تیرۆرستییه‌كان ناوچه ناسه‌قامگیره‌كان ده‌كاته ئامانج"،دووپاتیشیكرده‌وه"هیچ په‌ناگه‌یه‌كى تیرۆر له‌ئه‌نبار بوونى نییه".
ئاماژه‌یشیدا"هاوڵاتى له‌پارێزگاى ئه‌نبار زۆر هاریكارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات".