به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمى سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران،فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،فه‌رمانیدا به‌چالاككردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وئه‌منى وكاراكردنه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه پێشوه‌خته‌كان بۆ بەرەنگاربوونەوەى جموجۆڵەکانى تیرۆرستانى داعش.
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، کە دەستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى "اه‌ع"کەوتووە"مستەفا کازمى سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران،فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ئێوارەى یەکشەممە،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵاى ئه‌منى كردووه فەرماندەى ده‌زگا ئەمنییەکانى فیدراڵ و پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون، به‌ئاماده‌بوونى وەزیرانى ناوخۆ و بەرگرى و دارایی".
لەکۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەچووە
وتیشى"لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکان و رووداوە ئەمنییەکان کراوە کە لەچەند کاتژمێرى رابردوودا روویانداوە، هەروەها تاوتوێی پلانى ئەمنى کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى دزەکردنە ئەمنییەکان، کارکردن بۆ دابینکردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا،هه‌روه‌ها گفتوگۆكراوه له‌باره‌ى هەماهەنگى نێوان هێزە ئەمنییەکانى فیدڕاڵى وهێزه‌كانى پێشمەرگە بەتایبەتى لەو ناوچانەى لەژێر بەرپرسیارێتى هاوبەشدان".
ئاماژه‌یشیدا"هەر لەکۆبوونەوەکەدا فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان چەند فەرمانێکى دەرکردووە بۆ هێزە ئەمنییەکان لەسەروى هەمویانەوە چڕکردنەوەى هەوڵى هەواڵگرى و ئەمنى و کارکردنى پێشوەختە بۆ بەرەنگاربوونەوەى جموجۆڵەکانى داعش و خاپورکردنى پێگەکانیان.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە