دارایی حه‌شدى شه‌عبى مووچه‌ى جه‌نگاوه‌ركانى ده‌خاته‌ڕوو دواى زیادكردنى مووچه‌كانیان

ئەمنی
  • 2-05-2021, 15:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەڕێوەبەرایەتى كاروبارى دارایى گشتى سه‌ر به‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى مووچەى جه‌نگاوه‌رانى حەشدى شەعبى بڵاوكردەوە و دواى زیادبوونى هەر جه‌نگاوه‌رێكى سەڵت زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار موچەیەتى، بەڵام بەشێك لەو موچەیە بڕدراوە.  
    بەڕێوەبەرایەتى كاروبارى دارایى بەپێى ڕوونكردنەوەیەك گۆڕانكارى لە مووچەى جه‌نگاوه‌رانى حەشدى شەعبیدا كراوە بە جۆرێك، هەر جه‌نگاوه‌رێك كە خاوەنى هاوسەر و منداڵ نەبێت موچەكەى 1,330,700 ( یەك ملیۆن و 330 هەزار و 700) دینارە.  
    بەپێى ڕونكردنەوەكە، ئەوەشى هاوسەرى هەیە موچەكەى دەبێتە 1,400,700 دینار و ئەوەى تەنها منداڵى هەیە موچەكەى 1,345,700 دینارە و ئەوەشى ژن و منداڵیشى هەیە موچەكەى بووەتە 1,415,700 دینار.  
    هەر بەپێى ئەو خشتەیە هەر جه‌نگاوه‌رێك 47 هەزار دینارى بۆ خانەنشینى لێ دەبڕدرێت و 100 هەزار دیناریشى بۆ خواردن لێ دەبڕدرێت.