بهغدا-اهع
شانەى قەیرانەکانى نوێنهرایهتى ئاشکراى دەکات، چەند ڕاسپاردەیەکیان بۆ وەزارەتى تەندروستى بەرزکردووەتەوە و تیایدا داوای ڕاگرتنى خوێندنى ناو پۆل و قەدەغەکردنى گەشت بۆ ئەو وڵاتانەى ڤایرۆسە هیندیەکەى تێدا بڵاو کراوەتەوە.
جەواد موسەوى ئەندامى لیژنەى تەندروستى و ژینگەى نوێنهرایهتى و بڕیاردەى شانەى قەیرانەکان به ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اهع)ڕایگەیاند"لیژنەکەیان ڕاسپاردەیەکى بۆ وەزارەتى تەندروستى و لیژنەى سەلامەتى نیشتیمانى بەرزکردووەتەوە کە تیایدا داوا کراوە قەدەغەى گەشت بکرێت بۆ هەموو ئەو وڵاتانەى کە توشبوون بە نەوەى نوێ ڤایرۆسە هیندییەکەى تیادا تۆمارکراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، یەکێکى تر لەڕاسپاردەکان ئەوەیە کە خوێندنى ناو پۆل لەزانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان ڕابگیرێت و بکرێتە ئەلیکترۆنى و هەروەها بۆ ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزانیش قەدەغەى تەواوى هاتوچۆ بسەپێنرێت.
باسى لەوەش کردووە، شانەى قەیرانەکان چاوەڕوانى فەرمانى دارایی و وەزارییە لەلیژنەى باڵاى تەندروستى نیشتیمانى لەماوەى 24 بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوودا.
پێشتریش حەمید دلێمى وەزیرى پەروەردەى عێراق ئەوەى ڕاگەیاند، ئاستەمە کۆتایى بەساڵى خوێندن بهێنرێت خراپتر لەساڵى پار و ئەو پرسەش دەبێت بەشێوەیەکى زانستى و پەروەردەى تاوتوێ بکرێت لەلایەن وەزارەت و دەستەى بۆچونەکان و هەروەها لیژنەى هەمیشەیى ئەزمونەکانەوە.