به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك داواكراو به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر له‌پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ستگیركراون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزى به‌دواداچوونى لیوا 27ى ئه‌ركى تایبه‌تى حه‌شدى شه‌عبى توانیان ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك داواكراو به‌پێى مادده‌ى4ى/تیرۆر له‌پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ستگیربكه‌ن".
وتیشى"ده‌ستگیركردنه‌كه له‌میان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى بووه كه هێزه‌كه له‌ناوچه‌ى سه‌جر له‌شارۆچكه‌ى گه‌رمه ئه‌نجامیداوه دواى هاتنى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى بوونى داواكراوه‌كان به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر له‌كه‌رتى له‌به‌رپرسیارێتى وهه‌بوونى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژیان،بۆیه ده‌ستگیركران وڕاده‌ستى لایه‌نه ئه‌منى په‌یوه‌ندیدار كران".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە