وه‌نان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى وه‌رگرتنى ڤاكسین بۆ ڕێگریكردن له‌كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 2-05-2021, 21:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێشتوانیكردنى ئه‌ركى نیشتمانى بۆ پته‌وكردنى هۆشیارى ژینگه‌ وته‌ندروستى كه‌ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى وژینگه‌ى مرۆڤى عێراقى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
    وه‌نان له‌میان پێشوازیكردنى له‌ئه‌میر عه‌لى حه‌سون به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى هۆشیارى وڕاگه‌یاندنى ژینگه‌یی ئاماژه‌ى به‌گرنگى چڕكردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ژینگه‌ وته‌ندروستى كردووه‌،له‌پاڵ به‌رنامه‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ،وگرنگى وه‌رگرتنى ڤاكسین بۆ ڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌،وسوودوه‌رگرتن له‌هه‌موو جۆره‌ هۆنه‌ره‌كانى ته‌له‌فزیۆن وته‌رخانكردنى بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى ژینگه‌یی بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به‌خش بكرێت".
    لاى خۆیه‌وه‌ حه‌سون ڕایگه‌یاند"گفتوگۆكراوه‌ له‌باره‌ى پته‌وكردنى به‌رنامه‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ به‌هه‌موو چالاكییه‌كانى چاودێرى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ به‌تایبه‌تى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو گرفته‌كانى پیسبوون وئه‌ركه‌كانى تر وه‌ك گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا وگه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام وچالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌به‌غدا وپارێزگاكان".