ده‌روازه‌كان:16 تانكه‌رى تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرى ئۆكسجینى پزیشكى له‌كوه‌یته‌وه‌ هاورده‌ى وڵات كراوه‌

ناوخۆ
  • 2-05-2021, 22:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئاسانكارى كراوه‌ بۆ هاورده‌كردنى 16 تانكه‌رى تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرى ئۆكسجینى شلى پزیشكى له‌كوه‌یته‌وه‌.
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌جێبه‌جێكردنى ڕاسپارده‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پشتیوانى به‌رده‌وام بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ودابینكردنى كه‌ره‌سته‌ پزیشكییه‌ پێویسته‌كان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"غازى ئۆكسجینى شلى پزیشكى له‌ڕێگاى(16)تانكه‌رى بارهه‌ڵگر به‌كۆى(320تۆن)له‌وڵاتى كوه‌یته‌وه‌ هاورده‌كراوه‌،دواى ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كانى هاورده‌كردنى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى سنوورى سه‌فوان".